10

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ٥٧ هاووڵاتی خەڵکی شاری زەنجان لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە، هەموو داراییەکانیان دەستی بەسەردا گیراوە.
ڕاپۆرتەکانی ناوەندە قەزاییەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئاماژە بەوە دەکەن کە داراییەکانی ئەو هاووڵاتییانە بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ تۆڕە ئەمنیەتیەکانی وڵاتانی دوژمن” داراییەکانیان زەوتکراوە. جێگای ئاماژەیە کە تەنیا ٧ کەس لە ئەو شارومەندانە لە ئێرانن و لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەرکراون و ئەوانی دیکە لە دەرەوەی وڵاتن.