10

بەپێی ڕاپۆرتەکان، داراییەکانی چەندین هاووڵاتی خەڵکی پارێزگای کرمان، لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە دەستی بەسەردا گیراوە.
ڕۆژی ڕابردوو، سەرۆکی گشتی دەزگای قەزایی ڕژیم لە پارێزگای کرمان ڕایگەیاند کە چەندین هاووڵاتی دانیشتووی ئەو پارێزگایە، لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ ناوەندە ئەمنیەکانی وڵاتانی دژبەر و میدیاکانی دەرەوەی وڵات“، هەموو یان بەشێک لە داراییەکانیان زەوت کاوە و تەنانەت کۆمەڵێکیان ڕووبەڕووی حوکمی قورسی قەزایی بوونەتەوە.