پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

سازكردنی په‌روه‌نده‌ی تازه‌ بۆ “پوووریا جه‌واهری” له‌ دادگای سنه‌

“پووریا جەواهری” لە به‌ندكراوانی بزووتنه‌وه‌ی ژینا، سەرەڕای بێتاوان ناساندنی لە تۆمەتی “موحاربە”، لەگەڵ دۆسییەی “کوشتنی بەئەنقەست” بەرەوڕوو بووەتەوە.

“پووریا جەواهری” لە لقی یەکی داداگای ئینقلابی سنە لە تۆمەتی “موحاربە، چالاکیی تەبلیغی دژی نیزام و ئەندامەتی لە گرووپە دژبەرەکانی نیزام” بێتاوان ناسێندرا، بەڵام ئێستا لەگەڵ تۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەستی یەکێک لە پێرسۆنێلی سپای پاسداران” بەرەوڕوو بووه‌ته‌وه‌. ناوبراو، ڕۆژی ٨ی سەرماوەزی ١٤٠١ پاش بانهگێشت بۆ ئیتلاعاتی سپای کامیاران دەستبەسەر و کۆتاییەکانی مانگی ڕێبەندانی ١٤٠١ و پاش دوو مانگ لێپرسینەوە، لە گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپادا، بۆ زیندانی کامیاران ڕاگوێزرا.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *