پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

سازکردنی دوسییەی قەزایی بۆ دوو هاووڵاتیی لە شاری مەهاباد

رۆژی ڕابردوو، کۆبوونەوی دادگایی و لێپرسینەوەی دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری مەهاباد بە ناوەکانی “پەری سامانی و ڕۆیا سامانی” بەرێوەچووە.

رێککەوتی ١٤ی خەرمانان، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە هێرش بۆ  سەر ماڵی باوکی ئەو دوو ژنە، کەلوپەلە تاکەکەسییەکانیان زەوت کردووە و دواتر ئەو دوو کەسە بۆ یەکێک لە گرتووخانەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بانگهێشت کران و لێکۆلینەوەیان لێ کرا. لە کۆبوونەوەکەدا ناوبراوان تۆمەتی تەبلێغ دژ بە ڕژیمیان بەسەردا سەپێندرا و بە دانانی بارمتەی قورس ئازاد بوون. جێگای ئاماژەیە کە هۆکاری سەپاندنی ئەو تۆمەتانە بە تەنیا بەشداربوون لە لاپەڕەیەکی تێلێگرامیدا بووە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *