بۆ ناوەڕۆک
پەیامسیاسی • هەواڵ • شیکردنەوە

ساز كردنی دۆسیه‌ی قه‌زایی بۆ ناڕازیانی ده‌ستبه‌سه‌ر كراو له‌ ئێران به‌ تۆمه‌تی شۆڕشی چه‌كداری دژ به‌ ڕژیم

ساز كردنی دۆسیه‌ی قه‌زایی بۆ ناڕازیانی ده‌ستبه‌سه‌ر كراو له‌ ئێران به‌ تۆمه‌تی شۆڕشی چه‌كداری دژ به‌ ڕژیم

به‌ پێی دوایین ڕاپۆرته‌كان، دادستانی شاری تاران ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ بۆ كۆمه‌ڵێكی زۆر له‌ ناڕازیان به‌ تۆمه‌تی “شۆڕشی چه‌كداری دژ به‌ ڕژیم“، حوكمی ده‌ستبه‌سه‌ر كران ده‌ر كراوه‌.

“محه‌ممه‌د ساڵحی” دادستانی گشتی شاری تاران له‌ وتوبێژێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێكی زۆر له‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ڕۆژانی ڕابردوو له‌ ئێران، له‌ لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ تۆمه‌تی “موحاربه‌” یان “شۆڕشی چه‌كداری دژ به‌ ڕژیم” به‌ سه‌ریاندا سه‌پێندراوه‌. شایانی باسه‌ له‌ ساڵانی ڕابردوودا، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی هه‌موو كات به‌ مه‌به‌ستی سه‌پاندنی حوكمی سێداره‌ یان حوكمی قورسی زیندان، ئه‌م تۆمه‌ته‌ی به‌ سه‌ر به‌ندكراواندا سه‌پێندراوه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤی ئێران و جیهانه‌وه‌ هه‌موو كات دژ به‌ ئه‌م كرده‌وه‌ی ڕژیمه‌ كاردانه‌وه‌یان هه‌بووه‌.

لێدوانێک بەجێ بهێلە