پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

سه‌رمایه‌گوزاری سێ ملیارد یۆرۆیی ڕژیم بۆ به‌ستنی سنووره‌كان

“مه‌جید میرئه‌حمه‌دی” جێگری ئه‌منیه‌تی وه‌زیری كیشوه‌ر ڕۆژی شه‌ممه‌ ٨ی گوڵان ڕایگه‌یاند: به‌ مه‌به‌ستی پاراستنی ئه‌منیه‌تی وڵات و ڕێگری له‌ قاچاخی مرۆڤ و چه‌ك، به‌رنامه‌ی داخستنی سنووره‌كان ده‌ستی پێ كردووه‌.

به‌ وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم، ئیبراهیم ڕه‌ئیسی سه‌رۆك كۆماری جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی، فه‌رمانی داوه‌ كه‌ تا پێنج ساڵی داهاتوو، سێ ملیارد یۆرۆ به‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كان بدرێت تاكوو بتوانن سنووره‌كان به‌ فه‌نس، دیوار و ئامێری زیره‌ك بپارێزن.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *