Payaam.net

سه‌پاندنی تۆمه‌تی به‌غی به‌ سه‌ر كه‌ریم خۆجه‌سته و یه‌عقووب دره‌خشان له‌ زیندانی ڕه‌شت

كه‌ریم خۆجه‌سته و یه‌عقووب دره‌خشان كه پێشتر به‌ “ته‌بلیغ دژی نیزام” تۆمه‌تبار كرابوون، ده‌زگای گه‌نده‌ڵی قه‌زایی كۆماری ئیسلامی له‌ په‌روه‌ندیه‌كی تازه‌دا ئه‌و دوو به‌ندكراوه‌ سیاسیه‌ی به‌ “به‌غی” تۆمه‌تبار كردووه‌.

سه‌ره‌تاكانی مانگی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، كه‌ریم خۆجه‌سته و یه‌عقووب دره‌خشان له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕه‌شت ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی لاكان گوازانه‌وه‌. دواتر ئه‌و دوو به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌ به‌ “ته‌بلیغ دژی نیزام” تۆمه‌تبار و دادگایی كران، به‌ڵام له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا په‌روه‌نده‌ی تازه‌یان بۆ ساز كراوه‌ و هه‌ر دووكیان به‌ “به‌غی” تۆمه‌تبار كراون و ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ ڕووبه‌ڕووی سزای توند ببنه‌وه‌.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *