پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر ئارمان شادیوه‌ند له‌ ئیلام

ئارمان شادیوەند، چالاکی ژینگەپارێزیی خەڵکی دەڕەشاری سەر بە پارێزگای ئیلام، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ڕژیمه‌وه‌ به‌ ٣٤ مانگ زیندان مه‌حكووم كراوه‌.

ئارمان شادیوەند، لەلایەن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ئیلام بە سەرۆکایەتیی قازی “داریووش پیری” بە تۆمەتی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به ٨ مانگ زیندان و بە تۆمەتی “بێڕێزی به‌ ڕێبه‌ری” به ١٦ مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراوه‌. شایانی باسه‌ كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٤ی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵ، ئارمان شادیوه‌ند بۆ لقی ٢ی دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی ده‌ڕه‌شار بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *