پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر دوو شارومه‌ندی خه‌ڵكی بۆكان

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر دوو شارومه‌ندی خه‌ڵكی بۆكان

 

هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌پاندنی سزای ده‌ مانگ زیندان به‌سه‌ر “مه‌نیژه‌ خۆشنوود” و “زه‌هرا ساجدی نیا“، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم “سۆڵماز حه‌سه‌ن زاده‌” خۆشكی دادخوازی محه‌ممه‌د حه‌سه‌ن زاده‌ له‌ گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا و مه‌لیحه عه‌بدۆلقادری له‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی بۆكانی به‌ ده‌ مانگ زیندان مه‌حكووم كردووه‌.

سولماز حه‌سه‌ن زاده‌ ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌ی دادخوازی حه‌سه‌ن زاده‌یه كه‌ هاوڕێ له‌گه‌ڵ باوكی ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن زاده‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران. باوكی سولماز پاش ماوه‌یه‌ك به‌ دانانی وه‌سیقه ئازاد كرا، به‌ڵام سولماز دادگایی و به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام“‌ ده‌ مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراوه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ “مه‌نیژه‌ خۆشنوود” چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی بۆكان، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٠ی گه‌لاوێژی ١٤٠٣، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و كه‌لووپه‌له‌ سه‌خسییه‌كانی زه‌وت كرا. ناوبراو پاش ٣٥ ڕۆژ لێپرسینه‌وه‌ به‌ دانانی بارمته‌ ئازاد و چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر به‌ ده‌ مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرا.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *