پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر “فاتمه‌ شێخی” له‌ ئاودانان

 

ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، “فاتمە شێخی” هاووڵاتی خه‌ڵكی ئاودانانی سه‌ر به‌ پارێزگای ئیلام، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌ بە تۆمەتی “بێڕێزیکردن بە پیرۆزییەکان” سزای یەک ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

“فاتمە شێخی” چالاکی مەدەنی خەڵکی ئاودانان مانگی ڕەزبەری ئەمساڵ دوای بڵاوکردنەوەی چەند ستۆری لە لاپەڕەی ئینستاگرامیدا، بۆ دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی ئەو شارە بانگ کرا، ناوبراو دوای ڕوونکردنەوە و ڕاگەیاندنی تۆمەتەکانی، بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی هەتا کۆتایی پرۆسەی دادگاییکردنەکەی ئازاد کرا. بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ، سزای یەک ساڵ بەندکرانی “فاتمە شێخی”، بۆ ماوەی دوو ساڵ هەڵپەسێردراوە. فاتمە شێخی، لە کاردانەوە سەبارەت بەو سزایە نووسیویەتی کە بە هۆکاری “کاردانەوەی سەبارەت بە سزای ئێعدام” سزای زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه‌.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *