پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر نه‌یێره‌ بێهنوود له‌ تاران

نه‌یێره‌ بێهنوود، به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له‌ زیندانی ئێڤین، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی تارانه‌وه‌ به‌ پێنج ساڵ زیندان مه‌حكووم كراوه‌.

نه‌یێره‌ بێهنوود سه‌ره‌تای مانگی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش یه‌ك مانگ لێپرسینه‌وه‌ له‌ به‌ندی ئه‌منیه‌تی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات، ڕۆژی ٣٠ی ڕه‌زبه‌ر بۆ به‌ندی ژنانی زیندانی ئێڤین گوازرایه‌وه‌. ئه‌و چالاكه‌ مه‌ده‌نییه‌ له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی تاران به‌ تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “ئیجماع و ته‌بانی دژ به‌ ئه‌منیه‌تی وڵات له‌ ڕێگه‌ی ئه‌ندامه‌تی له‌ گرووپه نه‌یاره‌كانی كۆماری ئیسلامی” به‌ پێنج ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراوه‌.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *