بۆ ناوەڕۆک
پەیامسیاسی • هەواڵ • شیکردنەوە

سه‌پاندنی سزای سێداره به‌سه‌ر دوو هاووڵاتیی خه‌ڵكی بۆكان

سه‌پاندنی سزای سێداره به‌سه‌ر دوو هاووڵاتیی خه‌ڵكی بۆكان

محەممەد فەرەجی و ڕەئووف شێخ‌مەعرووفی، دوو بەندکراوی سیاسیی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی بۆکان و لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی، دوای سێ ساڵ بەندکران و ناڕوونیی دۆسیەکانیان، سزای سێدارەیان بەسەردا سەپا.

ڕەئووف شێخ‌مەعرووفی تەمەن ٢٤ ساڵ و محەممەد فەرەجی تەمەن ٢٣ ساڵ کە هەردووکیان خەڵکی بۆکانن و لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارەدا بەند کراون، لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی مەهابادەوە بە تۆمەتەكانی وەک “محارەبە” و “فساد فی‌الارض” سزای سێدارەیان بەسەردا سەپاوە. شایانی باسه، دادگای پێڕاگەییشتن بە تۆمەتەکانی ئەم دوو هاووڵاتییە پاییزی ئەمساڵ و بە جیا ئەنجام دراوە و سزاکانیشیان ڕۆژی سێشەممە ٥ی ڕەشەممە لە بەندیخانەی ناوەندیی بۆکان بە فەرمی پێیان ڕاگەیەندراوە.

لێدوانێک بەجێ بهێلە