پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

سه‌پاندنی سزای قورس به‌ سه‌ر سێ ڕۆژنامه‌نووس له‌ لۆڕستان و تاران

سێ ڕۆژنامه‌نووسی خه‌ڵكی لوڕستان و تاران به‌ ناوه‌كانی مه‌جید به‌یرانوه‌ند، ئێحسان موئه‌یێدی و حسێن كازمی له‌لایه‌ن دزگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ به‌ زیندان و دوورخستنه‌وه‌ مه‌حكووم كراون.

به‌ پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و سێ ڕۆژنامه‌نووسه‌ به‌ بیانووی ڕه‌خنه‌گرتن له‌ ده‌سه‌ڵات و ته‌بلیغ دژی نیزام به‌ زیندان، جه‌ریمه‌ی ماڵی و دوورخستنه‌وه‌ له‌ زێدی خۆیان مه‌حكووم كراون له‌ حاڵێكدا هه‌ر سێكیان له‌ مافی سه‌ره‌كی خۆیان بۆ ئازادی ڕاده‌ربڕین كه‌ڵكیان وه‌رگرتووه‌.

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *