‌سه‌پاندنی ٣٨ ساڵ زیندان به‌سه‌ر “سه‌عید ته‌مجیدی” له‌ به‌ندكراوانی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨

وه‌رگیراو له‌ كۆمه‌ڵه‌

 

به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی به‌رگری له‌ زیندانی سیاسی و مه‌ده‌نی، لقی ٢٣ی دادگای ئینقلابی تاران، سزای ٣٨ ساڵ زیندانی به‌سه‌ر سه‌عید ته‌مجیدی” له‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨دا سه‌پاندووه‌.

به‌پێی بڕیاری دادگا،”سه‌عید ته‌مجیدی” ته‌مه‌ن ٣١ ساڵ، بۆ ته‌مه‌تی “ئیجماع و ته‌بانی دژبه‌ ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی”، “ڕووخاندنی ئه‌مواڵی گشتی”، “تێكدانی ئاسایشی گشتی”، “دژایه‌تی له‌گه‌ڵ نیزام و به‌زاندنی نایاسایی سنوور” سه‌رجه‌م به‌ ٣٨ ساڵ و ٩ مانگ زیندان مه‌حكووم كراوه‌. شایانی باسه‌ كه‌ “سه‌عید ته‌مجیدی” پێشتر له‌لایه‌ن قازی سه‌ڵه‌واتیه‌وه‌ به‌ ئێعدام مه‌حكووم كرابوو.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net