
بەپێی دوایین هەواڵەکان، دیمەنی ڕێوڕەسمی دەرچوونی خوێندکارانی بەشی زانستە وەرزشییەکانی زانکۆی کوردستان لە شاری سنە، پاش گوشاری ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی سڕدرایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەم کورتە ڤیدیۆیە کە چەند ڕۆژێک پێش ئێستا بڵاو کرابووەوە، تەنیا بەشێک لە ئاهەنگ و خۆشییەکانی خوێندکارانی لە کاتی دەرچوونیان لە زانکۆ نیشان دەدا. زانکۆی کوردستان خۆی لە لاپەڕەی فەرمییەکەیدا پشتڕاستی کردووەتەوە کە سڕینەوەی ڤیدیۆکە بە هۆی دەستوەردان و گوشاری ڕاستەوخۆی ناوەندە ئەمنییەکانەوە بووە. دەستێوەردانی هێزە ئەمنییەکان لە سڕینەوەی ڤیدیۆیەکی خوێندکاری، هێمای پەرەسەندنی کەشی سەرکوت و کۆنترۆڵی توندی ئەمنییە بەسەر زانکۆکاندا. ئەم جۆرە هەنگاوانەی ڕژیم دەریدەخات کە تەنانەت بەرگەی بچووکترین دەربڕینی خۆشی و بەرنامە ئاساییەکانی خوێندکارانیش ناگرن.