سەپاندنی حوکمی زیاتر لە ٧ ساڵ زیندانی تەعزیری بە سەر دوو شارومەندی کوردی خەڵکی بجنورد

بەپێی دوایین زانیارییەکان، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانیمەحموود شاددڵومستەفا عەلیپوورکە لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانبارن، لەلایەن دەزگای قەزایی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە حوکمی قورسیان بەسەردا سەپێندراوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان،مەحموود شاددڵتەمەن ٣٠ ساڵ، لەلایەن دادگای ئینقلابی ڕژیم لە بجنۆرد بە تۆمەتیکۆبوونەوە بە مەبەستی تێکدانی ئەمنیەتی وڵاتوتەبلیغ دژ بە ڕژیم، سزای سێ ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێندراوە. ناوبراو لە کاتی دەستبەسەرکرانیدا ئۆتۆمبێلەکەی دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللەی هێزە ئەمنیەکان و دواتر لە گرتووخانەدا بە مەبەستی وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ بە سەختی ئەشکەنجە دراوە و تەنانەت نینۆکەکانی پێی هەڵکێشراون. لە لایەکی دیکەوە،مستەفا عەلیپوورتەمەن ٣٢ ساڵ لە دوو دۆسیەی جیاوازدا لەلایەن دادگای ئینقلابەوە سزای چوار ساڵ و دوو مانگ زیندانی تەعزیری و لێدانی ٧٤ قامچی بەسەردا سەپێندراوە کە دانیشتنەکەی بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوە چووە. شایانی باسە کە ئەم هاووڵاتییە لە کاتی ناڕەزایەتییەکاندا بە چەکی ساچمەیی هێزە سەرکوتگەرەکان بریندار کرابوو.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net