Payaam.net

سەپاندنی حوکمی زیندانی تەعزیری بە سەر مەسعوود چەمەنی لە شاری بۆکان

مەسعوود چەمەنی، هاووڵاتی خەڵکی شاری بۆکان، لە لایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە، حوکمی دوو ساڵ و حەوت مانگ زیندانی تەعزیری بە سەردا سەپێندراوە.

بەپێی دوایین زانیارییەکان ئەو هاووڵاتییە کە پێشتر ڕێکەوتی ٢٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ی هەتاوی، بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەرکرابوو و پاشان بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو، لە لایەن دادگا ئینقلابی شاری بۆکانەوە بە تۆمەتی “تەبلیغ دژ بە ڕژیم و پێکهێنانی گروپ بە مەبەستی تێکدانی ئەمنیەتی وڵات” ئەو حوکمەی بەسەردا سەپێندراوە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *