سەپاندنی حوکمی زیندان بەسەر هاووڵاتییەکی خەڵکی قوروە

بە پێی ڕاپۆرتەکان، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری قوروە و لە دەستبەسەرکراوانی ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ڕابردوو، لە لایەن دەزگای قەزایی  ڕژیمەوە حوکمی زیندانی بەسەردا سەپێندراوە.

ئەو هاووڵاتییە بە ناوی “ئەمیر خالدیان”، لە لایەن لقی یەکەمی دادگای ئینقیلابی قوروەوە بە سرۆکایەتی “محەممەد حسێن بەیگلو” حوکمی ٤ ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێندرا و هەروەها لە دوسییەکی جیاوازدا ناوبراو لە لایەن دادگای کەیفەری ئەو شارستانەوە بە سەرۆکایەتی “هادی خانی” حوکمی ١ ساڵ زیندانی تەعزیری و ٢ ساڵ دوور خستنەوە بۆ شارستانی میناب لە هۆرمۆزگانی بەسەردا سەپێندرا.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net