پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

سەپاندنی حوکمی سێدارە بەسەر سێ هاووڵاتیی کورد و لە دەستبەسەرکراوانی ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ڕابردوو

بە پێی دوایین زانیارییەکان، سێ هاووڵاتیی کورد و خەڵکی کرماشان و لە دەستبەسەرکراوانی ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانبار، لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێنراوە.

ئەو هاووڵاتییانە بە ناوەکانی «سیروان شەعبانی، خۆسرەو محەممەدینیا و مەسعوود توشمالانی» سێ هاووڵاتیی کورد و خەڵکی پارێزگای کرماشانن، کە ڕێککەوتی ١٩ی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکاندا و لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کرابوون. پاش چەندین مانگ ئەشکەنجە و لێپرسینەوە بۆ زیندانی قزلحساری کەرەج گواسترانەوە. دواتر ناوبراوان لە لایەن لقی ٢٣ی دادگای ئینقیلابی تارانەوە بە تۆمەتی «مۆحارەبە» حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێنراوە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *