
ڕۆژی هەینی ٢٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٥ی هەتاوی، پێنج هاووڵاتی دەستبەسەرکراو لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی، لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە.
بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، ئەو پێنج شارومەندە کە ناسناوی چوار کەسیان بە ناوەکانی “مەجید نەسیری، شەهاب دادخواه، مەنووچهر وەفایی و نەوید نەقدی” ئاشکرا کراوە، بە تۆمەتی “ئاگردانی پێگەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، کوشتنی یەکێک لە هێزە تایبەتەکان و کوشتنی دوو ئەندامی هێزەکانی بەسیج“، لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە و مەترسی لە سەر گیانیان هەیە. شایانی باسە کە سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو هاووڵاتیانە لە ژێر توندترین گوشارەکان و ئەشکەنجەکانی ڕژیمدا دانیان بە تاوانەکاندا ناوە، کە بە پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤە.