14

بەپێی دوایین زانیارییەکان، چوار دەستبەسەرکراوی ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو، لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە.
بە وتەی چەرچاوە ئاگادارەکان، ئەو چوار هاووڵاتییە بە ناوەکانی “حەمید ڕەزا فەتحی، عەبدولڕەزا فەتحی، سەعید زارعی و حەمیدڕەزا سابت” بە تۆمەتی “فساد فی العرض” لە لایەن لقی یەکەمی دادگای ئینقلابی شاری شیرازەوە، بە سەرۆکایەتی قازی ساداتی، حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە. شایانی باسە کە ئەو چوار شارومەندە لە سەرەتای دەستبەسەرکرانیان تاکوو ئێستا، لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کراون.