5

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، “کەماڵ خان بابایی” بەندکراوی ڕاگیراو لە زیندانی “چوبیندەر“ی قەزوین، لە لایەن دادگا ئینقلابی ئەو شارەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.
ناوبراو لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری 1404ی هەتاوی، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر و پاش کۆتایی هاتنی ڕەوەندی لێپرسینەوە لە گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان، ڕەوانەی بەندیخانەی چوبیندەری قەزوین کراوە. ئەو هاووڵاتییە پاشان لە لایەن دادگا ئینقلابی قەزوینەوە بە تۆمەتی “موحاربە” حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە و مەترسی جددی لە سەر ژیانی هەیە.