بۆ ناوەڕۆک
پەیامسیاسی • هەواڵ • شیکردنەوە

سەپاندنی حوکمی شەش ساڵ زیندان بە سەر هاووڵاتییەکی دانیشتوی شاری تاران

سەپاندنی حوکمی شەش ساڵ زیندان بە سەر هاووڵاتییەکی دانیشتوی شاری تاران

بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، هاووڵاتییەکی دانیشتووی شاری تاران، لە لایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە، حوکمی ٦ ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێندراوە.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ئەو شارومەندە بە ناوی “حەمید کاشانی“، ڕێکەوتی ١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی و هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی، لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندانی تارانی گەورە کراوە. شایانی باسە کە ناوبراو بە تۆمەتی “هەوڵدان بۆ تێکدانی ئەمنیەتی وڵات و تەبلیغ دژ بە ڕژیم“، ئەم حوکمەی بەسەردا سەپێندراوە.

لێدوانێک بەجێ بهێلە