8

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو بەندکراوی سیاسی ڕاگیراو لە زیندانی شەیبانی ئەهواز، لە لایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە حوکمی قورسی قەزاییان بەسەردا سەپێندراوە.
بە پێی ڕاپۆرتە گەیشتووەکان، “ئیمان شاهپەری” و “ئارمان کەی شەمس” کە پێشتر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کرابوون، لە لایەن دادگای ئینقڵابی ئەهوازەوە بە تۆمەتە پەیوەندیدارەکان بە چالاکییە سیاسی و ئەمنییەکان دۆسیەیان لە سەر ساز کراوە. بەپێی ئەو ڕاپۆرتانە دادگای ڕژیم حوکمی ١٢ ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەر ئیمان شاهپەری و حوکمی ١٠ ساڵ زیندانی تەعزیری دیکەی بەسەر ئارمان کەی شەمسدا سەپاندووە. هەروەها ئەو دوو بەندکراوە لە ماوەی دەستبەسەرکرانیاندا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ و پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کراون.