سەپاندنی حوکمی قورسی قەزایی بەسەر 13 هاووڵاتی لە شاری قوروە

لە رۆژانی ڕابردوودا، حوکمی زیندان و قامچ بەسەر 13 هاووڵاتی خەڵکی شاری قوروە و لە دەستبەسەرکراوانی رەوتی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ڕابردوو سەپێندراوە.

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ئەو هاووڵاتیانە مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو دەستبەسەر و پاش چەندین مانگ ڕاگرتنیان لە گرتووخانەکانی ڕژیم، بە دانانی بارمتەی قورس و تا کاتی بەڕێوەچوون دادگای ڕژیم لە سەر ئەو تۆمەتانەی کە خراوەتە پاڵیان، ئازاد کران و دواتر لە لایەن دادگا ئینقلابی شاری قوروەوە بە تۆمەتی “تێکدانی رێوشوێنی وڵات” سەرجەم حوکمی 26 ساڵ و سێ مانگ زیندان و 196 لێدانی قامچیان بەسەردا سەپێندراوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net