پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

سەپاندنی حوکمی قورسی قەزایی بە سەر خانەنشینکراوێکی خەڵکی شاری ئیلام

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، “ئەحمەد عەلیزادە” موعەلیمی خانەنشینکراو، ڕووبەڕووی حوکمی قورسی قەزایی لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە بووەتەوە.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ناوبراو لە لایەن دادگا ئینقلابی ئیلامەوە بە تۆمەتی “تەبلیغ دژ بە ڕژیم لە بەرژەوەندی لایەنە دژبەرەکانی کۆماری ئیسلامی و بێڕێزی بە دامەزرێنەر و ڕێبەری ڕژیم” حوکمی دوو ساڵ زیندانی تەعزیری و یەک ساڵ قەدەغەی چوونە دەرەوە لە وڵاتی بەسەردا سەپێندراوە. شایانی باسە کە ناوبراو ڕێکەوتی 25ی ڕەزبەری 1401ی هەتاوی و لە پەیوەندی لەگەڵ شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی”، لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەرکرابوو.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *