پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

سەپاندنی حوکمی ٥ ساڵ زیندانی ته‌عزیری بە سەر خوێندکارێکی زانکۆی عیلم و سه‌نعه‌ت

به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، “مه‌جید جه‌مشیدزاده‌” خوێندکاری بواری دیزاینی پیشه‌یی زانکۆی عیلم و سه‌نعه‌تی ئێران، له‌ لایه‌ن لقی ١٥ی دادگای ئینقلابی تاران به‌ سه‌رۆکایه‌تی قازی سه‌ڵه‌واتی، پێنج ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێندراوە.

بە گوێرەی دوایین زانیارییەکان، ئەو خوێندکارە ڕۆژی هەینی ١٢ی بەفرانباری ئەمساڵ، بە هۆی بەشداری لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک دژ بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و بە مەبەستی وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ ڕەوانەی گرتووخانەکانی ئەو ناوەندە کراوە. شایانی باسە ئەو هاووڵاتییە بە تۆمەتی “هەوڵدان بۆ تێکدانی ئەمنیەتی وڵات” ئەو حوکمەی بەسەردا سەپێندراوە، ڕه‌وتی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی دادپه‌روه‌رانه‌ نه‌بووه‌ و له‌ مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ پارێزه‌رێكی سه‌ربه‌خۆ بێبه‌ش كراوه‌.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *