بۆ ناوەڕۆک
پەیامسیاسی • هەواڵ • شیکردنەوە

سەپاندنی حوکمی ٨ ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەر خوێندکارێکی خەڵکی شاری بیرجەند

سەپاندنی حوکمی ٨ ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەر خوێندکارێکی خەڵکی شاری بیرجەند

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، خوێندکارێکی زانکۆی ئازادی بیرجەند لەلایەن دادگای ئینقلابی بیرجەندەوە بە ٨ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کراوە.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ناوبراو لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاویدا، لەلایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە بە تۆمەتی “بەشداری لە کۆبوونەوە و هەوڵدان بۆ تێکدانی ئەمنیەتی وڵات” و “تەبلیغ دژ بە ڕژیم“، ئەم حوکمەی بەسەردا سەپێندراوە. شایانی باسە کە ئەو خوێندکارە لە کاتی دەستبەسەرکردنییەوە تاکوو ئێستا، لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.

لێدوانێک بەجێ بهێلە