19

بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سەقز لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو هاووڵاتییە بە ناوی “بێهزاد ڕەسوولی” تەمەن ٤٣ ساڵ، لە لایەن لقی یەکەمی دادگا ئینقلابی سەقزەوە بە سەرۆکایەتی قازی جەواد غەفاری، بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان”، ئەو حوکمەی بەسەردا سەپێندراوە. شایانی باسە کە ناوبراو ڕێکەوتی ٤ی گەلاوێژی ١٤٠٤ی هەتاوی، کاتی سەردانی لە شاری ئیسفەهان بە مەبەستی چاوپێکەوتنی لەگەڵ منداڵەکەی، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر و بە هۆی ناڕۆنی ڕەوەندی دۆسیەکەی، بۆ ماوەی زیاتر لە ٧٠ ڕۆژ مانی لە خواردن گرتبوو.