پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

سەپاندنی حوکمی ٩ ساڵ زیندانی تەعزیری بە سەر هاووڵاتییەکی خەڵکی نەجەف ئابادی ئیسفەهان

بەپێی ڕاپۆرتەکان، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری نەجەف ئابادی ئیسفەهان، لە لایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە حوکمی ٩ ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێندراوە.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو هاووڵاتییە بە ناوی “ڕەسووڵ ساڵحی“، لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی، لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی کراوە. شایانی باسە کە ناوبراو لە کاتی دەستبەسەرکرانی تاکوو ئێستا، لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ و هەروەها پەیوەندی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *