سەپاندنی حۆکمی سێدارە بە سەر هاووڵایەتییەک لە تاران

ئەمیرحەسەن ئەکبەری ‌مۆنفەرد، بەندکراوی سیاسیی ڕاگیراو زیندانی ئێڤین، بە بڕیاری لقی ١٥ی دادگا ئینقلابی تاران و بە سەرۆکایەتی قازی ئەبولقاسم سەلەواتی، بە تۆمەتی ”بەغی” حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.

ناوبراو سەرەتای مانگی ڕێبەندانی 1403ی هەتاوی، بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندانی ئێڤین کرا. ئەو هاووڵاتییە بۆ ماوەی چەندین مانگ لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ و پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کرا و هەروەها لە ژێر توندترین ئەشکەنجەکانی هێزەکانی ڕژیمدا بوو. ناوبراو دواتر لە لایەن دادگا ئینقلابی ڕژیمەوە بە سەرۆکایەتی قازی ئوبەلقاسم سەڵەواتی، بە تۆمەتی “شۆڕشی چەکداری دژ بە کۆماری ئیسلامی“، حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە کە سێ ڕۆژ پێش ئێستا پێی ڕاگەیندراوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net