سەپاندنی زیاتر لە ٣٧ ساڵ زیندانی تەعزیری بە سەر بەندکراوێکی سیاسیدا

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو،بیژەن کازمیبەندکراوی سیاسیی ڕاگیراو لە ئێڤین، لەلایەن لقی ١٥ی دادگای ئینقلابی تارانەوە بە زیاتر لە ٣٧ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی تەعزیری محکوم کراوە.

بەپێی دوایین زانیارییەکان، حوکمەکە لەلایەن قازی ئەبولقاسم سەڵەواتی دەرکراوە و بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە. سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژە بەوە دەکەن کە بیژەن کازمی پێشتر بە تۆمەتەکانیکۆبوونەوە و هاوپیمانی بۆ ئەنجامدانی تاوان دژ بە ئاسایشی ناوخۆیی و دەرەکیوئەندامێتیی گروپە دژبەرەکانی دەوڵەتتاوانبار کرابوو. شایانی باسە کە ناوبراو هەروەها لەو دۆسیەیەدا بە تۆمەتی پەیوەندیدار بەدابینکردنی چەک بۆ تیرۆری دوو قازی ڕازینی و موقەیسەش تاوانبار کراوە، تۆمەتێکی کە بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان پێشتر لەلایەن بەرپرسانی ئەمنییەوە ڕەت کرابووەوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net