
بە پێی دوایین زانیارییەکان، 16 هاووڵاتی خەڵکی شاری مەهاباد سەرجەم لە لایەن دادگای ئەو شارەوەوە حوکمی زیاتر لە 77 ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپێندرا.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ئەو هاووڵاتییانە ساڵی ڕابردوو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە لە شاری مەهاباد دەستبەسەر و پاشان بە مەبەستی تێپەراندنی قۆناغی دادگاییەکانیان بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری ورمێ گواستراونەتەوە. ئەو کەسانە لەلایەن دادگای ئینقیلابی مەهابادەوە بە سرۆکایەتی “ئەحەد سیامی” بە تۆمەتی “ئەندامەتی حیزبەکانی رۆژهەڵات، تەبلێغ دژ بە ڕژیم و چالاکی لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان لە بەرژەوەندی حیزبەکانی رۆژهەڵات” سەرجەم حوکمی زیاتر لە 77 ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپێندرا. شایانی باسە کە ئەو بەندکراوانە لە ماوەی دەستبەسەرکرانیاندا، لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و پەیوەندی لەگەڵ بنەمالەکانیان بێبەش کرابوون.