سەپاندنی سزای بەندکران بەسەر “ئەمجەد ساڵحزادە” له‌ سەقز

Print Friendly, PDF & Email

لەم دوایییانەدا “ئەمجەد ساڵحزادە”، هاووڵاتیی تەمەن ٣٨ ساڵی خەڵکی سەقز، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئەو شارە بە سەرۆکایەتیی “جەواد موستەفایی” بە تۆمەتی “چالاکیی تەبلیغی دژ بە نیزام” سزای سێ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوه‌.

بە پشتبەستن بە یاسای کەمکردنەوەی سزاکان، دادگای ئینقلابی سه‌قز سزای “ئه‌مجه‌د ساڵحزاده‌”ی بۆ جه‌ریمه‌ی ماڵی ١٦٠ ملیۆن تمه‌ن گۆڕیوه‌. “ئەمجەد ساڵحزادە” لە ڕێکەوتی ٢٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٢، دوای بانگکران بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سەقز دەستبەسەر و ڕۆژێک دواتر بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا. دانیشتنی پێداچوونەوە بە تۆمەتەکانی ئەو هاووڵاتییە سەرەتاکانی مانگی ڕەشەممەی ساڵی ڕابردوو بەڕێوەچوو.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net