پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

سەپاندنی سزای بەندکران بەسەر هاووڵاتییەکی خەڵکی سمنان

 

مەجید مەحموودی، هاووڵاتییەکی خەڵکی سمنان و یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییە سەرانسەرییەکانی مانگی بەفرانباری ١٤٠٤، لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سمنانەوە سزای ٦ ساڵ زیندانی تەعزیریی بەسەردا سەپێنرا.
ناوبراو بە تۆمەتی «کردەوە دژی ئاسایشی نەتەوەیی» ئەو سزایەی بەسەردا دراوە. بەپێی سەرچاوەکانی هەنگاو، مەجید مەحموودی لە کاتی ناڕەزایەتییەکاندا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و لەو کاتەوە تا ئێستا بەبێ مافی مۆڵەت و بێبەش لە ئاسانکارییە یاساییەکان، لە زیندانی ناوەندیی سمناندا ڕاگیراوە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *