لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، پێنج هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ بە ناوەکانی هیوا شەریفی”، تەمەن ١٦ ساڵ، “شوان بابەکری”، تەمەن ٣٩ ساڵ، “شەفیع بابەکری”، تەمەن ٣٦ ساڵ، “شاهین ئیبراهیمی”، تەمەن ٢٨ ساڵ و “ساڵح سەخاوهت”، تەمەن ٣٧ ساڵ، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئهو شاره، سەرجەم سزای ٢١ مانگ زیندانیان بەسەردا سەپاوە.
بهپێی بڕیاری دادگا، “هیوا شەریفی” سزای ٣ مانگ بەنەکردنی بەسەردا سەپاوە، “شوانە و شەفیع بابەکری”، دوو برا و ئەندامی بنەماڵەیەکی دادخواز، هەر یهكهو سزای ٦ مانگ بەندکردن و هەروەها “ساڵح سەخاوەت” و “شاهین ئیبراهیمی” یهكهو سزای ٣ مانگ زیندانیان بەسەردا سەپاوە .ئەو هاووڵاتییانە مانگی پووشپەڕی ١٤٠١، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانهوه دەستبەسەر و دوای یەک مانگێک بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کران.