بۆ ناوەڕۆک
پەیامسیاسی • هەواڵ • شیکردنەوە

سەپاندنی سزای زیندان بەسەر پێنج هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ

سەپاندنی سزای زیندان بەسەر پێنج هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ

 

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، پێنج هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ بە ناوەکانی هیوا شەریفی”، تەمەن ١٦ ساڵ، “شوان بابەکری”، تەمەن ٣٩ ساڵ، “شەفیع بابەکری”، تەمەن ٣٦ ساڵ، “شاهین ئیبراهیمی”، تەمەن ٢٨ ساڵ و “ساڵح سەخاوه‌ت”، تەمەن ٣٧ ساڵ، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌، سەرجەم سزای ٢١ مانگ زیندانیان بەسەردا سەپاوە.

به‌پێی بڕیاری دادگا، “هیوا شەریفی” سزای ٣ مانگ بەنەکردنی بەسەردا سەپاوە، “شوانە و شەفیع بابەکری”، دوو برا و ئەندامی بنەماڵەیەکی دادخواز، هەر یه‌كه‌و سزای ٦ مانگ بەندکردن و هەروەها “ساڵح سەخاوەت”  و “شاهین ئیبراهیمی” یه‌كه‌و سزای ٣ مانگ زیندانیان بەسەردا سەپاوە .ئەو هاووڵاتییانە مانگی پووشپەڕی ١٤٠١، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانه‌وه‌ دەستبەسەر و دوای یەک مانگێک بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کران.

لێدوانێک بەجێ بهێلە