بۆ ناوەڕۆک
پەیامسیاسی • هەواڵ • شیکردنەوە

سەپاندنی سزای زیندان بە سەر ڕەحمان ڕەحیم پوور

سەپاندنی سزای زیندان بە سەر ڕەحمان ڕەحیم پوور

بە پێێ ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، “ڕەحمان ڕەحیم پوور” هاووڵاتی خەڵکی شاری سەقز، لە لایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە حوکمی ٥ مانگ زیندانی تەعلیقی بە سەردا سەپێندراوە.

ناوبراو ڕێکەوتی ١٠ی بەفرانباری ١٤٠٣، بە هێرشی هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر ماڵەکەی، بە بێ بەڵگەی قەزایی دەستبەسەر و پاشان تەنانەت ئەو هێزانە دەستیان بە سەر هەندێک لە کەلوپەلە تاکەکەسییەکانیدا گرتووە. ئەو  هاووڵاتیە پاش زیاتر لە ٥٠ ڕۆژ لێپرسینەوە لە گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان، بە دانانی بارمتە بە شیوازێکی کاتی ئازاد کرابوو.

لێدوانێک بەجێ بهێلە