«محەممەدمەهدی پارسا»، هاووڵاتییەکی تەمەن ٢١ ساڵەی لوڕ و یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ڕابردوو، لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە سزای لەسێدارەدان و سەرجەم ٢٠ ساڵ زیندانی تەعزیریی بەسەردا سەپێنرا.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی یەکشەممە ١١ی خەزەڵوەر، محەممەدمەهدی پارسا، خەڵکی شاری «قەڵعەتەڵ» سەر بە پارێزگای خووزستان و بەندکراوی زیندانی شێبانی ئەهواز، لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئەهواز بە سەرۆکایەتیی دادوەر «ئیحسان ئەدیبیمێهر» دادگایی کرا. ناوبراو بە تۆمەتی «محاربە» و بە بیانووی بەشداریکردن لە زیانگەیاندن بە بانکێکی دەوڵەتی لە ئەهواز، سزای لەسێدارەدان و ٢٠ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێنراوە.


