سەپاندنی یەک سال بەندکران بە سەر یەکێک لە دەستبەسەر کراوانی شۆڕشی ژینا

ماڵپه‌ڕی په‌یام

“ڕەزا بورکە” لە دەستبەسەرکراوانی شۆڕشی (ژن، ژیان، ئازادی) و خەڵکی شاری پیرانشار، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی بەندکرانی، رۆژی ٢١ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، بانگهێشتی زیندانی نەقەدە کراوە.

ناوبراو ساڵی ١٤٠١ و لە ڕەوتی شۆڕشی ژینادا، دوو جار لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کرا و سەرجەم ماوەی ٦ مانگ لە گرتوخانەکانئ ئەو ناوەندەدا ئەشکەنجە و ئازار و لێپرسینەوەی لێ کرا و پاشان بە دانانی وەسیقە بە شێوازێکی کاتی ئازاد کرا.  پاشان ئەو چالاکوانە لە لایەن دادگای ئینقلابی مەهابادەوە بە تۆمەتی “تێکدانی بیروڕای گشتی” و “هەوڵدان بۆ تێکدانی ئەمنییەتی وڵات“، حوکمی یەک ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێندرا.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net