پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

سەپاندنی 3 ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەر یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانبار

بەپێی دوایین زانیارییەکان، هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراو لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانبار و بەندکراو لە زیندانی وەکیل ئابادی مەشهەد، لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە ڕووبەڕووی حوکمی قورسی قەزایی بووەتەوە.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو هاووڵاتییە بە ناوی “حەدیسە مورواریدی” لە دوو دۆسیەی جیاوازدا بە تۆمەتی “بێڕێزی بە ڕێبەری کۆماری ئیسلامی” و “تەبلیغ دژ بە ڕژیم“، سەرجەم حوکمی سێ ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێندراوە. شایانی باسە کە ئەو هاووڵاتییە لە کاتی دەستبەسەرکرانی تاکوو ئێستا، لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ بێبەش کراوە و بنەماڵەکەی لە ژێر گوشاری توندی هێزە ئەمنیەکاندان.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *