سەپاندن و پشتڕاستکردنەوەی حوکمی زیندان بە سەر چەند چاڵاکێکی پەیوەندیدار بە ناڕەزایەتییەکانی ١٤٠٤

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، دەزگای قەزایی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی حوکمی زیندانی ژمارەیەک لە چاڵاکان و دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ١٤٠٤ی پشتڕاست کردووەتەوە.

بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، ئارمان سوڵەیمانی، مەنسور کەی‌ بەندریان سابت و ڕەحیم پوربوداغی لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای خووزستانەوە بە کۆی گشتی شەش ساڵ و یەک ڕۆژ زیندانی تەعزیریان بەسەردا سەپێندراوە.  بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئارمان سوڵەیمانی دوو ساڵ و یەک ڕۆژ و مەنسور کەی‌ بەندریان سابت و ڕەحیم پوربوداغی هەر یەک حوکمی دوو ساڵ زیندان تەعزیریان بەسەردا سەپێندراوە. شایانی باسە کە ئەم سێ هاووڵاتییە لە مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوودا لە پەیوەندی لەگەڵ ناڕەزایەتییەکانی خەڵک دژ بە دەسەڵاتی گەندەڵی کۆماری ئیسلامی، دەستبەسەر و پاشان بۆ زیندانی شەیبان لە ئەهواز گوازرابوونەوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net