شەرە جنێوی هیتلەرەکان، پەیوەندی بە مافی ستم لێکراوانەوە نییە؟!

حەسەن رەحمان پەناە

Print Friendly, PDF & Email

حەسەن رەحمان پەناە: ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ دسامبری ٢٠٢٣“رەجەب تەیب ئەردۆغان” سەرۆک کۆماری دیکتاتۆری تورکیە لە میانەی کۆبوونەوە و قسە کردن لە ئانکارا، بە توندی هێرشی کردە سەر نەتەنیاهۆ. ناوبراو بە ئاماژە بە کوشتاری زیاتر لە ٢٠ هەزار فەڵەستینی لە دەسپێکی شەری حماس و ئیسرائیل و پەلاماری ئەرتەشی ئیسرائیل بۆ سەرغەززە گوتی، “هیچ جیاوازییەک لە نێوان ئەدۆلف هیتلەر و نەتەنیاهوودا نییە و وەکو یەک تاوانیان کردووە.” ”نەتەنیاهۆ“ش لە وەڵام بە قسەکانی ئەردۆغان گوتی، ” ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ، سەرۆککۆماری تورکیا کە بە گوتەی خۆی کۆمەڵکوژیی لە دژی کوردان ئەنجام دەدات و ڕۆژنامەنووسان زیندانی دەکات، دوا کەسە کە دەبێ باسی بانگەشەی ئەخلاق و ڕەوشت بۆ کەسانی دیکە بکات “.

ئەمەیە کەمجار نییە کە ئەردۆغانو نەتەنیاهۆ ڕاستە و خۆپەلامارییەکتردە دەنویەکدیبە قاتلو تاوانبار یجەنگناو دێروموتەهمدەکەن. ئەوەی ڕاستی بێت، هەر دووکیان ڕاست دەکەن . هەر دووکیان تاوانبارین جەنگن. هەر دووکیان و هەر کام بە هەزاران کەسیان لە خەڵکی بێ تاوان ، ستملێکراو و بێ پشت و پەنای فەڵستین و کورد کوشتووە. هەر دووکیان ژن کوژ، منداڵ کوژ و تاوانباری شەڕن. هەر دووکیان بە هەزاران تن بۆمب و تەقەمەنییان بە سەر خەڵکی بێ تاوان لە کوردستان و فەڵستین هەڵڕشتەوە و جیا لە کوشتاری مرۆڤەکان ژینگەیەکی بەرینیشان وێرانکردەوە. هەردووکیان لە تیرۆری نیارەکانیان دەستی باڵایان هەیە و سڵ لە هێچ ناکەنەوە. هەر دووکیان بە دەیان و سەدان جار مافی مروڤی یان لە پێش چاوی لاینگەرانی درۆینەی ئەو مافە بە تایبەت زلهێزە ئەمپریالیستەکان پێشێل کردەوە. زیندانەکانی هەر دوولایان قەتڵگای نەیارەکانیانە و بە هەزاران زیندانی تەجاوز و بێ ڕەحمی پێدەکرێت.

لەوانەیە تەنیا جیاوازی، یان پاساوی نەتەنیاهۆ بۆ شەر و کۆمەڵکۆژی ئەم دەورەی فەڵستینیەکان، جنایت و کوشتاری بێ رەحمانەی “حەماس” لە ڕۆژی ١٧ ئوکتؤبر لە خاکی ئیسرائیل بیت . بەلام دەوڵەتی ڕەگەزپەرەستی تورکیە و ئەردۆغان، بۆ کوشتاری خەڵکی کوردستان لە سێ وڵات و لە سێ بەشی جیاواز” ڕۆژئاوا، باکوور و باشوور“،نە تەنیا هیچ پاساوێکی نییە ، بەڵکوو تەنیا بیانوو بەرگری و هەوڵدانی ئەو خەڵکە بۆ دیاریکردنی مافە سەرەتایەکانی ژیانی خۆیان و لەوانە، دیاریکردنی چارەنووسی خۆیان بە مەیل و بە دەستی خۆیانە.

گومان لەوەدا نێیە لە پاش کۆتایی شەری یەکەمی جیهانی و دابشکاری ئێمپراتۆری شکست خواردووی عوسمانی بە سەر چەند وڵاتی جیاواز و بێ بەشکردنی خەڵکی کورد و خەڵکی فەڵستین لە دیاریکردنی مافی چارەنووسی خۆیان و لەوانە پێک هێنانی دەوڵەت ، ئەم ناوچە تووشی شەر و کۆمەڵکوژی گەورە هاتووە و تا ئێستا ڕواڵەتی خۆشی و ئارامی بە خۆیەوە نەدێوە و تا درێژەی ستم و بێعداڵەتیش لە لایەن دەوڵەتانی ستمکار، ڕەگەزپەرست و دیکتاتۆر ، ئەم هەلومەرجە بەردەوام بێت و لە هەمانحالیشدا هەم خەبات و بەربەرەکانێ درێژەی دەبێت و هەم ناوچەکەش رووی خۆشی و ئارامی بە خۆوە نابیت.

راستی حاشاهەڵنەگریش ئەوەیە کە نە ئەردۆغان دۆست و لاینگەری خەڵکی فەڵستینە (بە غەیری گروپە توندرەوە بنیادگرا ئیسلامیەکان نەبێت) و نەتەنیاهؤیش دڵسۆزی خەڵکی کوردستانە. حاکمانێک کە جەماوەری وڵاتەکەی خۆیان دەچەوسێنەوە و سەرکوت دەکەن ، ناتوانن دۆست و خەمخۆری خەڵکی دراوسێ بن. شەرە جنێوی هیتلەرەکان، پەیوەندی بە ستم لێکراوانەوە نییە.

چوارشەممە ٢٧ی دسامبری ٢٠٢٣

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net