پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

شەپۆلی نوێی هێرشە هاوبەشەکانی ئامریکا و ئیسرائیل بۆ سەر شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

بەپێی دوایین زانیارییەکان، ڕۆژی ڕابردوو و هاوات لەگەڵ دەستپێکردنی شەپۆلێی نوێی هێرشەکان بۆ سەر شارە جیاوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، چەندین ناوەندی ڕژیم بە ئامانج گراون.

بەپێی ئەو وێنانەی بە دەستمان گەیشتوون، بنکەیەکی مووشەکی سپای پاسدارانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە نزیک گۆلی ورمێ، بە چەندین مووشەک کراوەتە ئامانج و تەواوی لە ناو براوە. هەروەها بەیانی ئەڕۆ بە مووشەک هێرش کراوەتە سەر بینایەک لە شارستانی ئەیوانی ئیلام و بە هۆیەوە شەش کەش لە ئەندامانی هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی کوژراون. شایانی باسە کە چەندین شاری دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، چەندین ناوەند و پێگەی دیکەی کۆماری ئیسلامی بە توندی لە لایەن هێزە هەواییەکانەوە کراونەتە ئامانج و زیانێکی زۆری ماددی و گیانی بەر هێزەکانی ڕژیم کەوتووە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *