پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

فراوانبوونی دەسەڵاتی سەربازی ئیسرائیل لە باشووری سووریا

ڕاپۆرتەکان باس لە پێشڕەوی هێزەکانی ئیسرائیل لە باشووری سووریا و دروستکردنی سایتێکی سەربازی نوێ لە دەوروبەری ڕۆژئاوای “دەرعا” دەکەن.

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، سوپای ئیسرائیل بە دروستکردنی بنکەیەکی سەربازی نوێ و دانانی پەرژینی پێشکەوتوو لە دەوروبەری ڕۆژئاوای دەرعا، کۆنترۆڵی خۆی بەسەر بەشێکی زۆرتر لە زەوییەکانی باشووری سووریا فراوانتر کردووە. ئەم هەنگاوە وەک هەوڵێک بۆ دروستکردنی پشتێنەیەکی ئەمنیی لە نزیک سنوورە داگیرکراوەکان لێکدەدرێتەوە. سەرچاوە ناوخۆییەکان ڕایانگەیاندووە کە ئەم جموجۆڵە سەربازییانە لەگەڵ جێگیرکردنی کەرەستەی چاودێری و بەهێزکردنی سەنگەرە بەرگرییەکان بووە و بەرە بەرە بووەتە هۆی گۆڕانی بارودۆخی مەیدانی لەو ناوچەیەدا

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *