پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

قاچاخی ڕۆژانەی میلیۆنان لیتر سووتەمەنی لە ئێرانەوە بۆ پاکستان

بەپێی ڕاپۆرتەکان، بازرگانان و چالاکانی گواستنەوە لە پاکستان ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ڕۆژانە میلیۆنان لیتر سووتەمەنی بە شێوەی قاچاخ بۆ پاکستان دەگوازێتەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ئەو سووتەمەنییە لە ڕێگای ١٢ دەروازەی سنووری لەسەر سنووری نێوان ئێران و پاکستان دەگوازرێتەوە و پاش ئەوە بە تانکی بچووک، ئۆتۆمبێل و تەنانەت ماتۆڕ، لە ڕێگای ناوچەکانی بەلوچستانەوە بڵاودەکرێتەوە. بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەو چاڵاکییانە پاش دەستپێکردنی شەڕ و بەرزبوونەوەی گوشاری ئابووری لەسەر کۆماری ئیسلامی بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە. 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *