بۆ ناوەڕۆک
پەیامسیاسی • هەواڵ • شیکردنەوە

قوربانیبوونی شەش کەس بە هۆی ته‌قینه‌وه‌ و گازگرتوویی له‌ نه‌غه‌ده‌ و ئیلام

قوربانیبوونی شەش کەس بە هۆی ته‌قینه‌وه‌ و گازگرتوویی له‌ نه‌غه‌ده‌ و ئیلام

ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، ٤ کەس لە شارەکانی ئیلام و نەغەدە بە هۆی ته‌قینه‌وه‌ و گازگرتوویی گیانیان له‌ده‌ست دا و دوو کەسی دیکە بریندار بوون.

بە پێی زانیارییه‌كان، دوو گەنجی تەمەن ٢٥ ساڵی خه‌ڵكی ئیلام بە هۆی گازگرتوویی ژاراوی و گیانیان لە دەست داوه‌. هەروەها لە شاری نەغەدە بە هۆی تەقینەوەی گازی ماڵان، ژنێک به‌ ناوی “خاتوون ماملێ” و کوڕه‌كه‌ی بە ناوی “جەلال شیرخانی“، گیانیان به‌خت كردووه‌ و دوو ئەندامی دیکەی ئەو بنەماڵە بە سەختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نەخۆشخانە كراون.

لێدوانێک بەجێ بهێلە