پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

. قەیرانی تەندروستی و دەرمان لە نەخۆشخانەی بەعسەتی شاری سنە

 

بەپێی هەواڵەکان، دۆخی نالەباری تەندروستی و ژێرخانی نەخۆشخانەی بەعسەت لە سنە، وەک یەکێک لە ناوەندە سەرەکییەکانی چارەسەری لە پارێزگای کوردستان، نیگەرانییەکی قووڵی دروست کردووە؛ هاووڵاتییان داوای لێپرسینەوە لە بەرپرسانی نەخۆشخانەکە و زانکۆی پزیشکیی سنە دەکەن. کێشەکانی ئەم نەخۆشخانەیە بریتین لە: داتەپینی باڵەخانەکە، ژینگەیەکی ناتەندروست و پیس، بێ‌خزمەتگوزاریی ئاودەستەکان و نەبوونی سەرەتاییترین کەرەستەی پزیشکی و پاکوخاوێنی. هاووڵاتییان بە توندی ڕەخنە لە کەمتەرخەمیی بەرپرسانی نەخۆشخانە و سەرۆکایەتیی زانکۆی پزیشکیی سنە دەگرن و داوا دەکەن دامەزراوە پێوەندیدارەکان سەبارەت بە پاراستنی تەندروستیی نەخۆشەکان، بەتایبەت دایکان و کۆرپە تازەلەدایکبووەکان، وەڵامدەر بن.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *