قەیرانی نەبوونی ئاوی خواردنەوەی بۆ زیاتر لە 20 گوند بە هۆی هێرشەکانی ئەمریکاوە

بەهۆی هێرشەکانی بەیانی ڕۆژی ڕابردوو، دامەزراوەی ئاو خاوێنکەرەوەی گوندی بونجی لە ڕۆژئاوای شارستانی جاسک بە تەواوی لە ناو چووە و دابینکردنی ئاوی خواردن بۆ نزیکەی ١٠ هەزار کەس لە ٢٠ گوندی ناوچەکە تووشی کێشە بووە.

بەوتەی عەبدولحەمید حەمزەپور، بەڕێوەبەری گشتی شیرکەتی ئاو و ئاوەڕۆی پارێزگای هۆرمۆزگان، دامەزراوەی ئاو خاوێنکەرەوەی گوندی بونجی، کە لە ڕۆژئاوای شارستانی جاسک هەڵکەوتووە، لە ئەنجامی هێرشەکانی بەرەبەیانی ڕۆژی ڕابردوودا بە تەواوی لە ناو چووە. بە وتەی ناوبراو، پاش ئەم ڕووداوە دابینکردنی ئاوی خواردن بۆ ٢٠ گوندی ڕۆژئاوای شارستانی جاسک، کە نزیکەی ١٠ هەزار دانیشتووی هەیە، تووشی کێشە بووە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net