قەیرانی نەبوونی دەرمان لە پارێزگای بەلوچستان

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، لە ئەنجامی بێباکی و کەمتەرخەمیی بەرپرسانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، قەیرانی نەبوونی دەرمان لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار و بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی نەخۆشەکان.

بەڕێوەبەری ناوەندی هیمۆفیلی لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان، وێڕای ئاماژە بە بەردەوامیی نەبوونی دەرمانی “فاکتۆری ١٣”، ڕایگەیاند کە نەخۆشەکان زیاتر لە هەشت مانگە بەدەست کەمیی ئەم دەرمانەوە دەناڵێنن. ناوبراو هۆشداریی داوە کە ئەگەر ڕێکخراوی خۆراک و دەرمانی ڕژیم بەپەلە ئەم دۆخە چارەسەر نەکات، ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاماری گیانلەدەستدانی نەخۆشان تا کۆتایی ساڵ زۆرە. ئەم هۆشدارییە لە کاتێکدایە کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا، منداڵێکی تەمەن سێ ساڵانی تووشبوو بە نەخۆشیی هیمۆفیلیا، لە شاری خاش بە هۆی دەستنەکەوتنی ئەم دەرمانە گیانی لەدەست دا.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net